دەربارەی بەشەکە

بڕوانامەی پەرستاری جوانکاری تەکنیکی بە شێوەیەکی فول تایم  پێشکەش دەکرێ
پڕۆگرامی فول تایم تەنها لە کەمپی سەرەکی پەمانگای تەکنیکی کوردیستان لە بەرزاییەکانی سلیمانی پێشکەش دەکرێت

 ماوەی خوێندن بۆ پرۆگرامی فول تایم پەیوەستە بە خوێندکارەوە بۆ وارگرتنی بڕوانامەی لە نێوان دوو (2) ساڵ تا زۆرترین چوار (4) ساڵ دەخایەنێت

بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی تەکنیکی لە بەشی پەرستاری جوانکاری

فێرخواز دەبێت کۆی گشتی 120 کرێدیت کۆبکاتەوە، کە کەمترین تێکڕای نمرەی کۆکراوە دەبێت  (CGPA) 2.0 بەدەست بهێنێت. سەرەڕای ئەوەش، تەواوکردنی ڕاهێنانی پیشەیی بە سەرکەوتووی کە ئەم ڕاهێنانە بۆ سەرجەم فێرخوازان ناچارییە و دەبێت ئەنجامبدەن، ئەمەش ئەزموونێکی شایستە بۆ فێرخوازان دابین دەکات کە پێویستیانە بۆ گەشتە پیشەییەکەیان لە بواری پەرستاری جوانکارید. 

پێوەرەکانی وەرگرتن لە بەشی پەرستاری جوانکاری  بە شێوازێك داڕێژراون کە هۆکاربن بۆ ڕاکێشانی کاندیدی بەسۆز و شایستە. فێرخوازی ئارەزوومەند دەبێت مەرجە تایبەتەکانی وەرگرتنی تێدابێت، لەوانە کەمترین کۆنمرەی خوێندن بە پشتبەستن بە بڕوانامەی ئامادەیی لە کوردستان یان بڕوانامەی قوتابخانە پیشەییەکان. ئەم مەرجانە جێگیر نین و لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە هەرێمی کوردستانەوە گۆڕانکارییان بەسەردا دێت