زیبکە
زیبکە :
زیبکەحاڵەتێکی باوی پێستە کاتێک ڕوو دەدات، کە کونیلەکانی پێست دەگیرێن و هەندێک جار هەودەکەن و هەڵدە ئاوسێن کە دەبێتە هۆی هەوکردنی پێست و زیبکەی ڕەش و زیبکەی سپی ، هەرواها زیبکەی ژێر پێست.
چۆن زیبکە دروست دەبێت:
خانەکانی پێست ڕۆژانە لە ڕێگەی کونییلەکانەوە چەوری پێست دەر دەدەن و پێست دەپاریزنت و پاکی دەکاتەوەلە مادە زیانبەخشەکان ، هەندێجار کونییلەکان دەگیرێن و دەبیتە هۆی کۆبوونەوەی چەوری لە ڕێڕەوی کونیلەدا و دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی بەکتیریا تێیدا و هەودەکات.
جۆرەکانی زیبکە:
١. زیبکەی سەرسپی
٢. زیبکەی سەر ڕەش
٣. زیبکەی کیس کردوو
٤. زیبکەی هەوو کردوو
چارەسەرکردنی زیبکە :
١. بەکارهێنانی دەرمانی دژ بە زیبکە ، بە سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین A درووستکراو دادەنرێت ، کە بە isotretinoin دەناسرێت یارمەتی چالاک کردنەوەی خانەکانی پێست دەدات.
٢. بەکارهێنانی دەرمانی دژ بە بەکتریا بە شێوازت کرێم یا خود حەب بۆ کەم کردنەوە و نە هێشتنی هەوکردنی پێست و کۆبوونەوەی بەکتریا تێیدا.
٣. بەکارهێنانی کرێمی شێدارکەرەوەی پێست.
٤. شۆردنی پێست ڕۆژانە بە بشۆری تایبەت.
٥. لابردنی ئامرازەکانی جوانکاری بە شێوازێکی تەندرووست.