وتەی سەرۆک بەشی پەرستاری جوانکاری لە بارەی بەشەکەوە
د.بڕیار تەیب
KTI
بەشی پەرستاری جوانکاری نوێترین بەشی پەیمانگای تەکنیکی کوردستانە. ئامانجمان فێرکردن و ڕاهێنانی پەرستارانی جوانکارییە بە شێوەیەکی ئەکادیمی و زانستی بە بەکارهێنانی ئامرازە زانستییە هاوچەرخەکان . دەرچووانی ئەم بەشە دەتوانن وەک یاریدەدەری پزیشکی لە بواری جوانکاری و تەندروستی پێست کار بکەن کە دەتوانن بە سەرپەرشتی پزیشکانی پێست و نەشتەرگەری جوانکاری کار بکەن بە بەکارهێنانی ئەو زانیاریانەی لە ماوەی دوو ساڵی خوێندن لەم بوارەدا بەدەستیان هێناوە