Image

پانێڵی کاریگەری ئەرێنی و نەرێنییەكانی جوانكاری لەسەر دەرووندروستی تاك بەڕێوەچوو

لە چوارچێوەی پەرەپێدانی توانا زانستییەکانی مامۆستایان، فەرمانبەران و فێرخوازان، بەشەکانی (پەرستاری جوانکاری، پەرستاری) پانێڵی "کاریگەری ئەرێنی و نەرێنییەكانی جوانكاری لەسەر دەروندروستی تاك" لە ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی 27/2/20224 لە هۆڵی کۆنفرانسی شێخ فاخر شێخ طیب لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان بە بەشداری ئەم بەڕێزانەی خوارەوە بەڕێوەچوو:

-        د. بڕیار طيب أحمد            پانێڵست

   پسپۆری نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری پێست

-        م. فرمێسک جاف            پانێڵست

      چارەسەرکاری دەروونی

-         م. دڵنیا اسعد شكور            بەڕێوەبەری پانێڵ

سەرۆك بەشی پەرستاری لە پەیمانگەی تەكنیكی كوردستان

لە پانێڵەکەدا ڤیتییەکی فێرخوازانی بەشی پەرستاری خرایەڕوو کە بۆچوونی جیاجیا لەمبارەیەوە هەبوون، هەروەها دوای گفتوگۆیەکی چڕی نێوان مامۆستایان و فێرخوازان لەسەر بابەتی جوانکاری پانێڵەکە کۆتایی هات، دوای تەواوبوونی پانێڵەکە پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی ڕاگری پەیمانگە سوپاس و پێزانینی پێشکەشکردن.