مامۆستایەکی بەشی پەرستاری جوانکاری بە توێژینەوەیەکی زانستی بەشداربوو لە یەکەمین کۆنفرانسی ساڵانەی نێودەوڵەتی سەنتەری عێراقی
مامۆستایەکی بەشی پەرستاری جوانکاری و چەند مامۆستایەکی تری پەیمانگە لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان بە توێژینەوەیەکی زانستی بەشداربوون لە یەکەمین کۆنفرانسی ساڵانەی نێودەوڵەتی سەنتەری عێراقی بۆ توێژینەوەی شێرپەنجە و جیناتی پزیشکی (ICCMGRC1)
ئەوانیش( م هەنار ئازاد ،م ڕفل مالیک، م دینا طارق)
کە توێژینەوەکە لەسەر کاریگەری خۆراک لەسەر شیرپەنجەی مەمک
ئەم توێژینەوەیە بە هەماهەنگی لەگەل نەخۆشخانەی هیوا ئەنجام دراوە
شایانی باسە ئەم کۆنفرانسەبە هاوکاری زانکۆی ئەلفەراهیدی و ڕێکخراوی ئاسیای زەریای هێمن بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجە (APOCP). لە زانکۆی ئەلفەراهیدی لە بەغدای پایتەختی عێراق، لە ٢٩ تا ٣٠ی ئۆکتۆبەر ئەنجام دراوە.