Image

لە ناوەندی فێرکاری شێخ فاخر شێخ طیب دووەمین فیستیڤاڵی زانستی ساڵانەی مایا بەڕێوەچوو

لە ژێر دروشمی "بە داهێنان و نوێگەری، خەیاڵەکان دەکەینە ڕاستی" سەرلەبەیانی ڕۆژی ٢٥/٥/٢٠٢٤ بە ئامادەبوونی د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، نەژاد عبدلله جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، شێخ فاخر شێخ طیب بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان، م. هاوژین حسن بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی کۆمپانیای مایا و ژمارەیەک لە کەسایەتی سیاسی، ئەکادیمی، مامۆستایان و فێرخوان ئامادەی کردنەوەی دووەمین فیستیڤاڵی زانستی ساڵانەی مایا بوون . لەم فیستیڤاڵەدا، دەیان پڕۆژەی زانستی گرنگ نمایش کراون، پڕۆژەکان بەشێکن لە پێویستیەکانی بازاڕی کاری هەرێمی کوردستان، دەتوانن ببنە هۆکاری چارەسەرکردنی بەشێک لە گرفتەکانی کۆمەڵگە. پڕۆژە زانستییەکان لایەن میوانان و سەردانکەرانی فیستیڤاڵەکەوە ستایش کران، لەبەرمبەر بیرۆکەی داهێنەرانەی فێرخوازان و ئاستی بەرزی زانستیان.

پارێزگاری سلێمانی لە وتەیەکیدا ستایشی کۆمپانیای مایای کرد لەبەرامبەر ئەو هەوڵە زانستییانەی کە دایەتی و توانیویەتی توانا جیاوازەکانی فێرخوازان بخاتەڕوو.

ئێمەش وەک پەرستاری جوانکاری و کلینیکی د.بڕیار  بەشداریمان کرد بە چالاکی تایبەتت بە زانیاریدان دەربارەی وشیاری تەندروستی پێست و پشکنین  بۆ جۆری پێستی ئامادە بوان و ئەنجام دانی جارەسەری پاکردنەوەی پێست (هایدرا فیشیال) بۆ ئەو کەسانەی خوازیار بوون ئەنجامی بدەن لەم فیستیڤاڵەداهەرواها خویندکار( پرژە وشیار) بەشداری کرد بە نمایشکردنی چەند وێنەیەکی ڕەنگینی کێشراو کە لەلاین خودی خوێندکارەوە ئامادە کرابوو ، بە هییوای ئەوەی لە داهاتوو دا خزمەتی باشتر پێشکەش بە پەمانگاو هاوڵاتیان بکەین