Image

سەرۆک بەشی پەرستاری جوانکاری بەشداری کۆنفرانسی نێودەوڵەتی کرد

د. بڕیار طیب احمد پزیشکی پسپۆری پێست و جوانکاری و سەرۆک بەشی پەرستاری جوانکاری، وەکو بەڕێوەبەری پانێڵ و ڕاهێنەر بەشداری پێنجەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی کۆمەڵەی پزیشکانی پێست و جوانکاری پێست لە شاری دهۆک کرد، کۆنفرانسەکە ماوەی سێ ڕۆژی خایاند و چەندین وۆرکشۆپ و پانێڵ تێیدا بەڕێوەچوون، کە بەشێکی زۆری چالاکییەکان بۆ ڕاهێنانی پزیشکانی تازە لە بواری پێست و جوانکاری پێستدا تەرخانکرابوون، هەروەها لە کۆنفرانسەکەدا چەندین کۆمپانیای بواری جوانکاری بەشداربوون.