Image

سەرۆک بەشی پەرستاری جوانکاری بەشداری کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی دەکات

د. بڕیار طیب ئەحمەد سەرۆکی بەشی پەرستاری جوانکاری بەشداری لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئەکادیمیای ئەوروپی بۆ پێست و ڤینێریۆلۆجی (EADV) کرد. کۆنفرانسەکە لە شاری ئەمستردام پایتەختی هۆڵەندا لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ تا ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ بەڕێوەدەچێت.

لەم چالاکییەدا کە چوار ڕۆژ دەخایەنێت، چەندین پانێڵ و وۆرکشۆپی پسپۆڕان بەڕێوەدەچێت، کە تیایدا تیشک دەخرێتە سەر نوێترین پێشکەوتنەکانی بواری پێست و ڤینێرۆلۆژیی.