هەلی کاری داهاتوو
دبلۆمی تەکنیکی دوو ساڵە لە پەرستاری جوانکاری دەتوانێت چەندین دەرفەتی پیشە بکاتەوە بۆ کارکردن وەک یاریدەدەری پزیشکی لەژێر چاودێری پزیشکی پسپۆڕی پێست یان نەشتەرگەری جوانکاری، (دەرچووی ئەم بەشە بە شێوەیەکی یاسایی مۆڵەتی پێنادرێت سەنتەری جوانکاری تایبەت بەخۆی لەم بوارەدا بکاتەوە، و... لە ڕووی یاساییەوە لەلایەن دادگاوە سزا دەدرێت). هەندێک لەو ڕۆڵانەی کە دوای تەواوکردنی پرۆگرامەکە شایستەی دەبێت بریتین لە :
یاریدەدەری پزیشکی: یارمەتیدانی پزیشکی پسپۆڕ ی پێست و جوانکاری لە چارەسەرە جوانکارییەکاندا، وەکو چارەسەرەکانی گرنگیدان بە پێست. تەکنیکاری لەیزەر، ڕاهێنان دەکرێیت بۆ هاوکاریکردنی پزیشکی پێست یان نەشتەرگەری جوانکاری لە تەکنەلۆژیای لەیزەر بۆ چارەسەرەکانی پێست و موو، وەک لابردنی قژ، گەنجکردنەوەی پێست، لابردنی تاتۆ، و ئەلکترۆلیسی قژ. تەکنیکاری چاندنی قژ، هاوکاری پزیشکانی پێست و نەشتەرگەری جوانکاری لە نەشتەرگەری چاندنی قژدا.