ئاگادارییەکانی تاقیکردنەوە سمستەری دووەم
وەک ئاگادارن بەرواری ١٨/٥/٢٠٢٥رۆژی یەک شەممە تاقیکردنەوەی تیۆری نیوەی سیمیستەری دووەم دەستپێدەکات
۱ـ تاقیکردەوەکان لە کاتژمێر ١٢:٠٠-١:٠٠ دوای نیوەڕۆیە
۲ـلە کاتژمێر ١٢:٠٠ دەرگای هۆلەکان دادەخرێت بۆیە لە دوای ١٢:٠٠ هیچ فێرخوازێک ناکرێتە ژوورەوەو بەلکو بە وەرەقەی لیژنەی ئیمتیحانی دەکرێتە ژوورەوە
۳ـبەهیچ شێوەیەک فێرخواز بەبێ باجی پەیمانگە ناتوانێت بەشداری تاقیکرنەوە بکات، پێویستە باج هەلبواسرێت بەهیچ جۆرێک هیچ فێرخوازێک باج لەسەر مێز ی تاقیکردنەوە یاخود گیرفانی دانانێت بۆیە تکایە پابەند بن بە رێنماییەکان تا بێبەش نەبن لە تاقیکردنەوەکان
٤ـلە کاتی دووبارە بوونەوەی دواکەوتنی فێرخواز جاری دووەم بەڵێن نامەی پێدەنوسرێت و لە ئەگەری بوون بەسێ جار دواکەوتن، فێرخواز بێبەش دەبێت لە بەشداربوون لە تاقیکردنەوەکان
٥ـفێرخواز تا ٣٥ دەقیقە بۆی نیە قاعەکان بەجێ بهێلێت واتە تا ١٢:٣٥هیچ فێرخوازێک رێگەی پێنادرێت هۆلی تاقیکردنەوە بەجێ بهێلێت
٦ـپێویستە فێرخواز سەرجەم پێداویستیەکانی تاقیکردنەوە پێبێت لەپێداویستییەکان وپێداویستی وەلامدانەوە (قەلەم رەساس+ جاف + لاستیکو قەلەم دادان + حاسیبە)بەپێچەوانەوە لە هیچ فێرخوازێک ناتوانیت داوای پێداویستی لە کەسێکی دیکە بکات
۷ـئەگەر وانەیەک پێویستی بە حاسیبە هەبوو، پێویستە فێرخواز حاسیبە لەگەڵ خۆی بهێنێ، بەپێچەوانەوە بەرێوەبەری هۆل رێگە نادات حاسیبەلە نێوان فێرخوازەکان ئاڵوگۆری پێبکرێت بە هیچ شێوەیەک
۸ـپێش تاقی کردنەوەکان مۆبایل و سەعاتی زیرەک بێدەنگ بکەن و لە بۆکسی تایبەتی دانانی مۆبایل کە لە هۆلەکان دابین کراوە دابنرێت بەپێچەوانەوە ئەگەر فێرخوازێک لە گیرفانی بمێنێ بە غەش بۆی هەژمار دەکرێت
٩- تکایە وەلام دانەوە بە قەلەمی رەساس دەبێت، تەنها ئیمزای سەر بەرگی دەفتەرەکە بە جافی شین دەکرێت.
١٠- نابێت بە هیچ جۆرێک لە بەشی ناوەوەی بەرگی دەفتەرەکە وەلامی پرسیار بدرێتەوە.