Jamjoom Pharma Derma Explorers 2026 لە شاری لەندەن

  بەشداریکردنی د. بڕیار طيب لە ئیڤێنتێکی نێودەوڵەتی Derma Explorers 2026، کە لە شاری لەندەن بەڕێوەچوو و لەلایەن کۆمپانیای Jamjoom Pharma ڕێکخرابوو، لەژێر ڕوانگەی "گەشتێک بەرەو جیهانێکی نوێ لە بواری پێست‌ناسی" (Exploring New Worlds in Dermatology).

ئەم ئیڤێنتە پزیشک و پسپۆڕانی ئەم بوارە لە چوار گۆشەی جیهانەوە کۆدەکاتەوە تاکو نوێترین دۆزینەوە و شێوازەکانی چارەسەر هاوبەش بکەن و ئەزموونی پیشەیی ئاڵوگۆڕ بکەن.

 لەم ئیڤێنتە چەندین بابەتی گرنگ تاوتوێکران، لەوانە:

نەخۆشیەکانی پێست و شێوازە نوێیەکانی دەستنیشانکردن و چارەسەریان

زیبکە (Acne) و نوێترین ڕێگاکانی چارەسەرکردنی

 ڕێگاکانی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی ماڵە و ئیکزیما 

بەکارهێنانی دەرمانە بایۆلۆجییەکان، بەتایبەتی بۆ چارەسەری:

 دەردە ڕێوی (Alopecia)

سەدەفی  (Psoriasis)

ئامادەبوون لە ئیڤێنتی لەم جۆرە  گرنگییەکی تایبەتی هەیە، چونکە:

 گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی زانستی لەنێوان پسپۆڕانی تەندروستی دەکاتەوە

ڕێگە دەدات پزیشکان لە نوێترین گەشەسەندنەکانی چارەسەری پێست ئاگادار بنەوە

دەبێتە هۆکاری باشترکردنی کوالێتی خزمەتگوزاری پزیشکی پێشکەشکراو بە نەخۆشان

بەشداریکردنی د. بڕیار طيب لەم ئیڤێنتە زانستییە بەڵگەیەکە لەسەر بەردەوامبوونی پابەندبوونمان بە بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و پیشەیی، تاکو باشترین خزمەتگوزاری پزیشکی پێشکەش بە نەخۆشانمان بکەین.