بەشداریکردنی مامۆستایانی بەشی پەرستاری جوانکاری لە کۆنگرێسی نێودەوڵەتی EADV 2026 لە ڤیێنا
دوو مامۆستای بەشی پەرستاری جوانکاری د.بڕیار، د. فێنک بەشدارییان کرد لە کۆنگرێسی نێودەوڵەتی EADV 2026 کە لە شاری ڤیێنای پایتەختی نەمسا بەڕێوەچوو.
ئامانجی سەرەکیی ئەم کۆنگرێسە ساڵانەیە، پەرەپێدانی زانستی پزیشکیی پێست و نەخۆشییە کۆئەندامییەکانە لە ڕێگەی دابینکردنی سەکۆیەکی جیهانی بۆ گۆڕینەوەی زانیاری و ئەزموونەکان.
هاوکات، بەشداریکردنی مامۆستایان بە مەبەستی ئاگاداربوون بوو لە دوایین توێژینەوە و دۆزینەوە زانستییەکان لەسەر چارەسەری نوێی نەخۆشییە باوەکانی پێست، بە تایبەت ئەکزیما، سەدەفییە (Psoriasis)، و دەردە ڕێوی (Alopecia).

